AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٥ ٠٧:٣٦

لە سێ مانگەی سەرەتایی ئەمساڵدا جێبەجێ کراوە؛

هەناردە کردنی زیاتر لە 218 میلیۆن دۆلار کاڵای ئێران لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە

هەناردە کردنی زیاتر لە 218 میلیۆن دۆلار کاڵای ئێران لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە

چاودێری گومرۆکەکانی کوردستان ڕایگەیاند: تەنیا لە سێ مانگەی سەرەتایی ئەمساڵدا بە بایەخی 218 میلیۆن و 540 هەزار دۆلار کاڵا هەناردە کراوە کە زیاترینی لە باشماخ و‌سەیرانبەندەوە بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل حەیدەری رایگەیاند: کاڵا هەناردە کراوەکان لە گۆمرۆکەکانی پارێزگای کوردستانەوە چووەتە هەرێمی کوردستان و لەوێوە رێژەیەکی زۆری رەوانەی پارێزگاکانی عێراق، وڵاتی سووریا و تورکیا‌ کراوە.

راشیگەیاند: کوردستان هعناردەی بۆ وڵاتی هیندیش هەیە.

بە وتەی حەیدەری لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکوو‌کۆتایی مانگی سێ، 332 هەزار و 510 تۆن کاڵا هەناردە کراوە کە لە چاو ساڵی رابردوو لە باری کێشەوە 2 لەسەد و لەباری بایەخەوە 28 لەسەد زیادی کردووە.

News ID 46622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha